ماوه‌ی شه‌ش ساڵه سه‌تان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له گوندی بادلیان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دروست كراون و تا ئێسته دابه‌ش نه‌كراون.
بوونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دابه‌شنه‌كردنی له سۆران له كاتێكدایه، هه‌زاران كرێچی و كرێكار بوونی هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ته‌نیا له ناو سۆران و شاره‌دێی دیانا نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س كرێچیین ئه‌مه جیا له كرێچییه‌كانی رواندز و چۆمان و مێرگه‌سۆر.
مه‌غدید عه‌ریف ئه‌حمه‌د قایمقامی سۆران به‌وه‌كاله‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته له له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 144 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌شێوازێكی مۆدێرن له گوندی بادلیان نزیك سه‌نته‌ری سۆران دروست كراون هێشته دابه‌ش نه‌كراون.
روونیشی كرده‌وه كه یه‌كه‌كان ته‌واو كراون و ته‌نیا هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی وه‌ك ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و چاككردنی ڕێگه مابوو، ئێسته بودجه‌یه‌كی پێویست دابین كراوه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و ئاماده ده‌كرێن بۆ دابه‌ش كردن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" یه‌كه‌كان ده‌درێنه فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام مه‌غدید عه‌ریف ئه‌حمه‌د قایمقامی به‌وه‌كاله‌تی سۆران روونی ده‌كاته‌وه، هێشتا بڕیاڕی فه‌رمی له‌باری پێدانی ئه‌و یه‌كانه ده‌رنه‌چووه كه به چ كه‌سێك ده‌درێت.
ئیداره‌ی سۆران كه هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران و مێرگه‌سۆر و چۆمان و ڕواندز ده‌گرێته‌وه له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی