كۆمپانیای فه‌یسبووك نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك ناوی خۆی بگۆڕێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته به‌ر شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ره‌خنه و ناڕه‌زایی له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی خۆی به فه‌رمی بگۆڕێ و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش كاره‌كانی له‌سه‌ر دروستكردنی سیسته‌می خه‌یاڵی زانستی میتاڤێرس چڕ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان، پرسی گۆڕینی ناوی فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێ كه به خێرایی گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ مارك زوكه‌ربێرگ خاوه‌نی كۆمپانیاكه له 29ی ئه‌و مانگه له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی كۆنێكت، كه ساڵانه كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌نجامی ده‌دات، گۆڕانكارییه‌كان به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیاكه له ئه‌نجامی خواست و حه‌زی زۆری خاوه‌ن و بهڕێوهبهرانیهتیی بۆ فره‌وانكردنی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی تۆڕی نوێ و پێشكه‌وتووتر كه سه‌ر به كۆمپانیای فه‌یسبووك بن، بۆیه ده‌یانه‌وێ ناوی كۆمپانیاكه بگۆڕن و ته‌نیا به ناوی یه‌كێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت، كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
دواجار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه ده‌مێنێته‌وه، ناوی كۆمپانیاكه‌یش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به تایبه‌ت كه ئێسته كۆمپانیاكه جیا له تۆڕی فه‌یسبووك خاوه‌نداری له واتس‌ئاپ و ئینستاگرام و ئۆكیلۆس ده‌كات، كه سه‌رجه‌میان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تین.
جیا له‌وانه، كۆمپانیاكه چه‌ند ساڵێكه هاتووه‌ته نێو كێبه‌ركێی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی، به تایبه‌ت كه له ماوه‌ی ڕابردوو چاویلكه‌یه‌كی زیره‌كی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌وه، كه زیاتر له 10 هه‌زار كارمه‌ندیش له‌و بواره كار بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كه‌ن، به‌شێك له زانیارییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه مارك زوكه‌ربێرگ پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك كۆمپانیاكه‌ی بكات به یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كێبه‌ركێ له‌سه‌ر دروستكردنی باشترین مۆبایلی زیره‌ك و ئامێره‌كانی تر ده‌كه‌ن و ببێت به ڕكاربهرێكی سه‌رسه‌ختی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ و ئه‌وانه‌ی تر.
پاش ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی پێشووی كۆمپانیای فه‌یسبووك به ناوی فرانسیس هۆجین، له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و زانیاری نهێنی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه ئاشكرا كرد و له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایش شایه‌تی له‌سه‌ر قسه و به‌ڵگه‌كانی دا، به‌مشێوه‌یه كۆمپانیاكه له ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی خه‌ڵك.
له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیانه خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یه‌كیان به كۆمپانیاكه نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دا و به ته‌واوی پێچه‌وانه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تر كه خاوه‌نداریان بۆ كۆمپانیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ ڕاكردن له‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه و دووباره هه‌ستانه‌وه، كۆمپانیای فه‌یسبووك ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و خۆی له هه‌موو تۆمه‌ته‌كان ده‌دزێته‌وه، پێشتریش چه‌ندان كۆمپانیای زه‌به‌لاح له كاتی ئاشكرابوونی ئابڕووچوونهكانیان هه‌مان كاریان ئه‌نجام داوه و توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن.
له ساڵی 2015 كۆمپانیای گووگڵیش هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه‌ی گرته‌به‌ر و سه‌رجه‌م كار و كۆمپانیاكانی خسته نێو گرووپێكی كۆمپانیاكان به ناوی ئه‌لفابێت و گووگڵ ته‌نیا بوو به یه‌كێك له به‌رهه‌م و سه‌كۆكانی ئه‌و كۆمپانیایه و دواتریش كۆمپانیاكه زۆر فره‌وانبوون و له چه‌ندان بواری تر ده‌ستی به‌كاركردن كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌م هه‌نگاوه گووگڵ هه‌م خۆی له ناڕه‌زاییه‌كان دزییه‌وه، هه‌میش ده‌رگه‌یه‌كی فره‌وانتری له‌به‌رده‌م خۆی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به وه‌به‌رهێنان له دروستكردنی مۆبایل و ئامێری زیره‌ك و ئۆتۆمبێلی زیره‌ك بكاته‌وه، هاوكات له ڕووی ته‌ندروستی و پزیشكییهوهیش هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه، تا چه‌ندان ئامێری پێشكه‌وتوو و زانستی پڕ بایه‌خ بۆ بواره‌كه دروست بكات و بیخاته خزمه‌ته‌وه و به وڵاتانی بفرۆشێته‌وه.
له ساڵی 2016 سناپچاتیش به‌هه‌مانشێوه ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه ته‌نیا بریتی نه‌بێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات، به‌ڵكو چه‌ندان كۆمپانیای تری به ناوی جیا جیاوه خسته ژێر ناوی سناپه‌وه، واته سناپچات جیاوازه له كۆمپانیای سناپ، یه‌كه‌میان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه و دووه‌میشیان ناوی كۆمپانیایه‌كه، كه جگه له سناپچات، خاوه‌نداری له چه‌ندان كۆمپانیای تر ده‌كات، وه‌ك كۆمپانیای سپێكتاكلز كه تایبه‌ته به دروستكردنی كامێرا و چاویلكه.
له‌باره‌ی ناوه نوێكه‌ی كۆمپانیای فهیسبووكهوه چه‌ندان زانیاری و ناو دزه‌یان پێكراوه، به‌ڵام باوهڕپێكراوترینیان بریتییه له هۆرایزن، چونكه كۆمپانیاكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به به‌رده‌وامی له سه‌كۆی رۆبلۆكس هاندان بۆ بڵاوكردنه‌وه و ناساندنی ئه‌و ناوه ده‌دا، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زوكه‌ربێرگ ئه‌و ناوه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، ناوه‌كه‌ی ده‌بێته هۆرایزن وۆرلد، یان هۆرایزن وۆركرۆمس.