له سنووری شاره‌دێی له‌یلان و له گوندی قازان بڵاخی سه‌ر به كه‌ركووك، كه‌سێك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامۆزایه‌كی خۆی كوشت و هێشتا كێشه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
ڕووداوه‌كه دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه به‌هۆی كوشتنی ئامۆزایهكهیهوه ئێسته ماڵی بكوژه‌كه‌یش سووتێنراوه و چه‌ند ماڵباتێكیش له‌و سنووره هه‌ڵهاتووه.
شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی گوت، له گوندی بڵاخی سه‌ر به كه‌ركووك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێك ئامۆزاكه‌ی خۆی ده‌كوژێ.
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێ، كێشه‌كه كۆنه سه‌ره‌تا له‌نێوان دوو برادا بووه دواتر گه‌یشتووه‌ته‌وه به منداڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئێسته ماڵباتی كوژراوه‌ته‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته ماڵی بكوژه‌كه و ماڵه‌كه‌یان لێ سووتاندووه.
به‌هۆی هه‌مان كێشه‌وه چه‌ند ماڵباتێكی نزیك له‌و كێشه‌یه سنووره‌كه‌یان جێهێشتووه و هه‌ڵهاتوون.
رووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شێوه‌یه یه‌كه‌مجار نییه، پێشتر له‌و سنووره ده‌یان كێشه‌ی وا هه‌بووه و به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ر كراوه.