میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌واڵگری توركیای ڕاسپاردووه، تا به نهێنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا بكه‌ونه‌وه گفتوگۆ و ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد بكرێته‌وه، پێشبینییه‌كانیش ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نیا بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورده له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ڕژد و ستراتیجی نییه.
ڕۆژنامه‌ی
زه‌مانی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانه‌وه له ئه‌نكه‌ره ئاشكرابوون، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه، تا به نهێنی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا و له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بكاته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه تا ئێسته هاكان فیدان و تیمی هه‌واڵگری توركیا چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی په‌كه‌كه ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و جارێكی تر پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌مه به تاكه ڕێ و چاره‌سه‌ری ئه‌ردۆغان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری توركیا و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2023ی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، چونكه له ئێسته‌وه هه‌موو ڕاپرسی و ڕووپێوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه ده‌نگی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی به ڕێژه‌ی 30% له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌یش شكستێكی گه‌وره ده‌بێ بۆ ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ جارێكی تر خۆی له كورد نزیك بكاته‌وه، تا زۆرترین ده‌نگی كورده‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌و شكسته گه‌وره‌ی كه له هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، بتوانێ به‌ری پێ بگرێت و باری لاری حزبه‌كه‌ی ڕاست بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆ فره‌وانكردنی گفتوگۆكان، ئه‌ردۆغان و هه‌واڵگری توركیا داوایان له پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كردووه، تا نوێنه‌ری خۆی بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان له برۆكسل بكه‌ن، كه به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ده‌په ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه بچێته نێو ئه‌و یارییه‌وه كه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن و هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ڕژد نییه، به‌ڵكو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه بۆ سه‌ركۆماری ئێسته، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان نایانه‌وێ ببن به به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕێی حكوومه‌ت و دادگه‌وه، ئه‌ردۆغان فشاره‌كان له‌سه‌ر هه‌ده‌په چڕتر بكاته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و حزبه ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی باڵای توركیا كرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكرێت.
شاره‌زایانیش ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ی هه‌ده‌په به هه‌نگاوێكی ژیر و سیاسیانه ده‌زانن و نایشارنه‌وه، كه ناكرێ دۆسیه‌ی كورد له توركیا بكرێت به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره باس له پرۆسه‌ی ئاشتی و گفتوگۆی نهێنی بكرێته‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنیش، ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی دووباره ده‌ست به سه‌ركوتكردنی كورد بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره، سه‌ره‌ڕای ئه‌زموونه‌كانی پێشوو، بۆچی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" به‌م هه‌نگاوه ڕازی بووه و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری توركیا له برۆكسل كۆبووه‌ته‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر گومان و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌كه‌كه دروست كردووه.
پێشتر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2009ه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا له‌گه‌ڵ كورد ڕاگه‌یاند و چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه له نێوان په‌كه‌كه و هه‌واڵگری توركیا له ئه‌وروپا سازكران و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه هاته نێو پرۆسه‌كه‌وه و داوای چه‌كدانانی له په‌كه‌كه كرد، حكوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ڕێی دا كه زمانی كوردی ببێت به وانه‌یه‌ك له قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و به‌شی كوردی له چه‌ندان زانكۆ كرایه‌وه و كه‌ناڵی ته‌ره‌ته شه‌شی كوردی كه‌وته كار و پرۆسه‌كه هه‌نگاوی زۆرباشی بڕی، به‌ڵام دواجار له 2015 ته‌واوی پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و جارێكی تر شه‌ڕی چه‌كداری له نێوان توركیا و هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه و ئێسته‌یش شه‌ڕی هه‌ردوولا به ته‌واوی قووڵبووه‌ته‌وه و توركیا له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانییه‌وه، به به‌رده‌وامی بۆردمانی بنكه و باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات و په‌كه‌كه‌یش ده‌یه‌وێ زیاتر له ناوخۆی توركیا دوور بكه‌وێته‌وه و به‌ره‌و قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌وی ده‌كات، كه‌چی له هه‌مان كاتیش له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری توركیا له برۆكسل كۆبوونه‌ته‌وه.