دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون و مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی داوه، دۆخی ته‌ندروستیی سلێمانی له قۆناغێكی مه‌ترسیداره.
دكتۆر ڕوبا فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی له عێراق و هه‌رێم كردووه، به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌كوتن و خۆپارێزی نه‌كه‌ن، ئه‌وا زۆر به خێرایی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاسته‌نگی گه‌وره له به‌رده‌م كه‌رتی ته‌ندروستی دروست ده‌بێت.
زیاتر گوتی، "له ته‌واوی عێراقدا ڕێژه‌ی تووشبووان و مردن ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی به ڕێژه‌یه‌كی فراوان زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته هێڵی سوور، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕێكاری به‌په‌له و پێویست به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی ناوچه‌كه بگرێته‌به‌ر."
ئاماژه‌ی دا، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڕیاری داوه، به‌خێرایی ڕێكاری پێویست به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی هه‌رێم بگیرێته‌به‌ر و ڕێگریش له تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق ده‌كات".
شایانی باسه له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ، زیاتر له پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ڤاكسینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێت بگاته 20 ملیۆن هاووڵاتی، ئه‌وكات به‌رگریی گشتی دروست ده‌بێت.