له خولی نایابی عێراقدا، ئه‌مڕۆ یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن و ركابه‌ره‌كانیشیان به‌هێزن، بۆ یه‌كه‌مجاریش دوای نزیكه‌ی دوو وه‌رز، جه‌ماوه‌ر ده‌توانن ئاماده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر یاریی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 1-3 گۆڵ به یانه‌ی دیوانییه دۆڕا، كه یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه بوو له ژێر سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ری نوێ تاریق جه‌رایای تونسی.
یانه‌ی هه‌ولێر له پێنج یاریی رابردوودا، سێ یه‌كسانبوون و دوو دۆڕانی هه‌یه، ئێسته‌ش به سێ خاڵ له پله‌ی 15یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ته‌ڵه‌به، به راهێنه‌رایه‌تیی قه‌حتان جسیه‌ر، له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه و سێ بردنه‌وه و یه‌كسانبوون و دۆڕانێكی هه‌یه، خاوه‌نی 10 خاڵیشه.
له یارییه‌كی تری ئه‌مڕۆدا، یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رانبه‌ر ركابه‌رێكی به‌هێز یاریی ده‌كات، كه یانه‌ی نه‌جه‌فه.
زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستی پێ كردووه، 10 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له پله‌ی حه‌وته‌مه، دوای ئه‌وه‌ی له پێنج یاریی رابردوودا، سێ بردنه‌وه، یه‌كسانبوون و دۆڕانێكی تۆمار كرد.
زاخۆ یاریی رابردوو له به‌غدا به ئاسته‌م به 2-3 گۆڵ به یانه‌ی شوڕته دۆڕا، كه رووداوه‌كانی یارییه‌كه مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هاوكات ئه‌مڕۆ به پێی بڕیاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له عێراق، جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی به رێژه‌ی 30% ده‌توانن له یاریگه ئاماده‌بن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاریگه‌كان له دوای بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داخستنی یاریگه‌كان به رووی جه‌ماوه‌ردا.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق:
زاخۆ – نه‌جه‌ف 15:00
نه‌فتی به‌سڕه – دیوانییه 15:00
نه‌فتی میسان – سامه‌ڕا 15:00
هه‌ولێر – ته‌ڵه‌به 17:15
مینا – قوه‌ی جه‌وییه 19:30.