به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تیپی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كه‌یان، یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی تونسی واژوو كرد، ئه‌مڕۆش تیپه‌كه یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی عه‌ره‌بی بۆ تۆپی ده‌ستی كچان به به‌شداریی 5 یانه له تونس ده‌ست پێ ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه پاڵه‌وان و نوێنه‌ری عێراقه، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌عات 16:00 یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌لبه‌یاری جه‌زائیری ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ریزه‌كانی بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، یانه‌ی هه‌ولێر له تونس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو كچه یاریزانی تونسی واژوو كرد.
بێجان ئیبراهیم سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی هه‌ولێر، له تونسه‌وه به "وشه"ی راگه‌یاند "بۆ به‌هێزكردنی زیاتری تیپه‌كه‌مان، دوو یاریزانی تونسیمان هێنایه ریزه‌كانمان و له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا بۆ هه‌ولێر یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئیناس عه‌جروود و رانیا به‌ڕاكن.
ئیناس عه‌جروود له‌دایكبووی 1989یه و گۆڵپارێزه، پێشتر بۆ یانه‌كانی مه‌هدییه و ره‌جیش یاریی كردووه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كچانی تونسیش یاریی كردووه.
سه‌باره‌ت به رانیا به‌ڕاك، ئه‌و له‌دایكبووی 1999یه و پله‌ی مه‌یكه‌ره، پێشتر یاریزانی یانه‌ی مه‌نزه بووه له وڵاته‌كه‌یدا.
بێجان ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ردوو یاریزان دوێنێ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێریان كرد و بۆ یاریی ئه‌مڕۆش ئاماده ده‌بن.
پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، كه ئه‌مڕۆ له تونس ده‌ست پێ ده‌كات، پێنج یانه تێیدا به‌شدارن، ئه‌وانیش هه‌ولێر له عێراق، بۆمه‌رداس و ئه‌لبه‌یار له جه‌زائیر، ئه‌فریقی و ئه‌لزه‌هرا له تونس"