بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵی وه‌فایی له شاری هه‌ولێر، كۆڕێك له شه‌ودا بۆ ڕۆشنبیرێكی ناسراوی كورد ساز بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م، سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی وه‌فایی بۆ چاپی كتێب له شاری هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ سه‌عات پێنج و نیوی ئێواره ماڵی وه‌فایی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ بۆ دكتۆر عادل باخه‌وان نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد ڕێك ده‌خات".
پرۆفایل:
د. عادل باخه‌وان له‌دایكبووی ساڵی 1971ه، له ته‌مه‌نی 27 ساڵی چووه‌ته فڕه‌نسا و ماوه‌ی 16 ساڵه له‌و وڵاته ده‌ژی. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له سۆسیۆلۆجیا، له قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاریس، وانه‌ی سۆسیۆلۆجیا له زانكۆكانی فڕه‌نسادا ده‌ڵێته‌وه. هاوكات توێژه‌ری یاریده‌ده‌ره له قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاریس. یه‌كێكه له پسپۆڕه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان له بواری ئیسلامی سیاسی و هه‌ر له‌و بواره‌وه خاوه‌نی چه‌ندان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیایه.
به‌شێكی زۆری ژیانی ته‌رخان كردووه بۆ خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه و نووسین و كۆنفرانس، هاوكات وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆكانی فره‌نسادا.
ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی جورناڵی كوردستان بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. عادل باخه‌وان نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئۆلیڤه‌ر ڕوادا بووه و ئه‌مه‌یش كارئاسانییه‌كی زۆری له فڕه‌نسادا بۆ كردووه.
خاوه‌نی چه‌ندان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه بریتین له:
به‌رھه‌مه‌كانی:
1. كه‌یوان: ڕۆمان، سلێمانی: بێ په‌خشانگه، 1998.
2. ئیسلامییه‌كانی كوردستان له بوھتاننامهكهی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ندا، بێ شوێن: بێ په‌خشانگه، 1998.
3. تێگه‌یشتن ڕۆژاوا-ئیسلام: به‌ریه‌ككه‌وتن، تێكه‌ڵبوون، یه‌كتر بیناكردن، سلێمانی، 2006.
4. تێگه‌یشتن له فه‌یسه‌ڵه‌وه تا تاڵه‌بانی: عێراقی پۆست سه‌دام له تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسیدا، سلێمانی: كتێبخانه‌ی ڕه‌نج، 2006.
5. تیرۆریزم وه‌ك بیناكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، سلێمانی: ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، كتێبی سه‌رده‌م ژماره‌ی 403، 2007.
6. كوردستان له تاقیكردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، تیرۆریزمدا، سلێمانی: كتێبخانه‌ی حه‌مدی، 2010.
7. كۆتایی عه‌لمانییه‌ت، سلێمانی: كتێبخانه‌ی ڕه‌نج، 2012.
8. كۆمه‌ڵگای ڕه‌ش، سلێمانی: كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه، 2013.
9. سۆسیۆلۆژیای بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سلێمانی: ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، 2015.
10. سۆسیۆلۆژیای زه‌بروزه‌نگ، سلێمانی: ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، 2015.
11. سۆسیۆلۆژیای ئاین.
12. سۆسیۆلۆژیای سیاسی.
وه‌رگێڕانه‌كانی:
* ئاین چییه، وه‌رگێڕانی عادل باخه‌وان، سلێمانی: ده‌زگای سه‌رده‌م، 2008.
* عه‌لمانییه‌ت له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا، وه‌رگێڕانی عادل باخه‌وان، سلێمانی: چاپخانه‌ی جه‌مال عیرفان، 2016.
* ئاین له دیموكراسیدا، وه‌رگێڕانی عادل باخه‌وان، سلێمانی: كتێبخانه‌ی جه‌مال عیرفان، 2016.