ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامێكی زۆر گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو دۆڕا.
پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ ئێواره له تونس ده‌ستی پێ كرد و له یاریی كردنه‌وه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر، كه پاڵه‌وانی عێراقه و نوێنه‌رایه‌تیی عێراق ده‌كات، دووچاری دۆڕانێكی قورس و گه‌وره بوو، كاتێك به 12-45 گۆڵ به یانه‌ی ئه‌لئه‌بیاری جه‌زائیری دۆڕا.
ئه‌نجامی یارییه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ئاستی هه‌ولێر و یانه جه‌زائیرییه‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ له تونس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی تونسی كردووه، كه یه‌كێكیان گۆڵپارێزه.
پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، كه له تونس به‌ڕێوه ده‌چێت و تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، ته‌نیا پێنج یانه تێیدا به‌شدارن، ئه‌وانیش هه‌ولێر له عێراق، بۆمه‌رداس و ئه‌لئه‌بیار له جه‌زائیر، ئه‌فریقی و ئه‌لزه‌هرا له تونس"
بڕیاره سبه‌ی هه‌ولێر یاریی دووه‌می له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا به‌رانبه‌ر یانه‌ی بۆمه‌رداسی جه‌زائیری ئه‌نجام بدات، كه ئه‌و یانه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ به 25-30 گۆڵ به یانه‌ی ئه‌لزه‌هرای تونسی دۆڕا.