هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام درا و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له كارگێڕیی یانه‌كه هاته ئاراوه و حه‌وت كه‌سی نوێ بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌رچوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی رۆشنبیریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام درا، كه به گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان هه‌ژمار كرا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، قائیمقامی هه‌ولێر، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر ئاماده‌بوون.
له كۆی 306 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی، 263 ئه‌ندام له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شداربوون و پرۆسه‌یه‌كی فراوان و دیموكراتی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
له هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی دایكدا 24 كه‌س خۆیان بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی به‌ربژێر كردبوو، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانه‌كه، شه‌ش كه‌س خۆیان كێشایه‌وه.
دواتر ده‌نگدانه‌كه ده‌ستی پێ كرد و له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، سێ كه‌س ده‌رچوون، ئه‌وانیش عه‌بدوڵلا مه‌جید، سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و ئه‌حمه‌د شوكر بوون.
دواتر گه‌ڕی دووه‌م ئه‌نجام درا و هه‌ڵبژاردنه‌كه تا كاتێكی دره‌نگ به‌رده‌وام بوو.
له ئه‌نجامی كۆتاییدا 9 كه‌س ده‌رچوون، كه ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوو:
عه‌بدوڵڵا مه‌جید 162 ده‌نگ
سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند 149
ئه‌حمه‌د شوكر 129
ته‌ها قادر 105
وه‌لید عاره‌ب 111
موفه‌ق یونس 103
ئاڵا دێده‌وان 106
دیدار حامید 92
محه‌مه‌د خۆشناو 74.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له مو‌سا موحسین، بێجان ئیبراهیم و رێبوار محێدین وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ڵبژێردران.
هه‌ڵبژاردنه‌كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێردا دروست كرد، به‌و پێیه‌ی حه‌وت كه‌سی نوێ هه‌ڵبژێردران و ته‌نیا دوو كه‌س له ده‌سته‌ی پێشوو هه‌ڵبژێردرانه‌وه، كه عه‌بدوڵڵا مه‌جیدی سه‌رۆكی یانه و محه‌مه‌د خۆشناوی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ن.