بۆ به‌شداریكردن له خولی پله دووی كوردستان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، یانه‌ی رواندز ره‌فیق سه‌عیدی به فه‌رمی كرده راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی.
یانه‌ی رواندز له بۆنه‌یه‌كدا ئێواره‌ی چوارشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ره‌فیق سه‌عید باڵه‌كی كرد، وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ یه‌ك وه‌رزه.
ره‌فیق سه‌عید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، به وشه‌ی راگه‌یاند: "به پرۆژه درێژخایه‌ن و نایابه‌كه‌ی كارگیریی یانه‌ی رواندز سه‌رسام بووم، حه‌زیان كرد من سه‌ركردایه‌تی پرۆژه‌كه‌یان بكه‌م، بۆیه منیش به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵم كرد".
گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه یانه‌ی رواندز بگه‌یه‌نینه ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیپێكی به‌هێز دروست بكه‌ین و بگه‌ینه ئامانجه‌كه‌مان".
ره‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه دا، له دوای تیروپشكی خولی پله دوو، كه 15ی ئه‌م مانگه ده‌كرێت، تیپه‌كه كۆ ده‌كاته‌وه و مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها به هێنانی چه‌ند یاریزانێك ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات.
ره‌فیق سه‌عید گوتی: "كارگێڕیی یانه‌ی رواندز به‌ڵێنی پاڵپشتیی گه‌وره‌یان پێداوم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تیپێكی به‌هێز پێك بهێنین و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ یانه‌كه بهێنینه كایه‌وه".
ره‌فیق سه‌عید یه‌كێكه له راهێنه‌ره لاو و به‌تواناكانی كوردستان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كیانه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی سۆران ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بوو، دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر توانی تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا و دوو ماوه‌ی جیاوازیش راهێنه‌ری تیپه‌كه بووه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش راهێنه‌ری یانه‌ی چۆمان بووه.