ژنان بۆ جوانتركردنی پێستیان له سه‌ده‌ی نوێ، تۆنه‌ر یان ئاوی تۆنێك زۆر به‌كار ده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن سووده‌كانی چییه، ته‌نیا له ئارایشتگهكانهوه فێر بوونه كه بۆ پاككردنه‌وه و شێداركردنه‌وه‌ی پێست به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر شه‌نگه تۆفیق پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تۆنه‌ری باش و سروشتی، پڕه له پێكهاته‌ی هێوركه‌ره‌وه و شێداركهر و دژه ئۆكسان و دژه هه‌وكردن، وه‌ك ده‌رمانه بۆ پێست، بۆیه ژنان ده‌بێت تۆنه‌ر وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كیی پێستیان هه‌ژمار بكه‌ن".
ئاماژه‌ی دا، "هاوكات تۆنه‌ر جێی كرێمی شێداریش ده‌گرێته‌وه، بۆ پێستی چه‌ور و وشك و ئاسایی به‌كار دێت، كاری سه‌ره‌كی تۆنه‌ر ئه‌وه‌یه چه‌وریی زیاده‌ی ناو كونیله‌كانی پێست پاك بكاته‌وه، كونیله‌كانی پێست بچووك ده‌كاته‌وه، خاڵه ڕه‌شه‌كانی ده‌موچاو كه‌م ده‌كاته‌وه، پێست ده‌پارێزێت له په‌ڵه و ڕه‌شی و باڵانسیpH پێست ڕێك ده‌خات".
ئه‌و پزیشكه گوتی، ژنان به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له پاشماوه‌كانی مكیاج ده‌موچاویان خاوێن بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت وریابن كه هه‌ندێك تۆنه‌ر به‌كار نایه‌ت بۆ ده‌موچاو، ده‌توانن ئه‌و تۆنهرانه بكڕن كه ده‌توانێ بۆ ده‌موچاو به‌كار بهێنرێت، چونكه هه‌ندێك تۆنه‌ر له‌سه‌ری نووسراوه نابێت له ده‌موچاو بدرێت.
تۆنه‌ر بریتییه له شله‌یه‌كی ڕوون كه كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تێیدایه وه‌ك ئاو و كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و ئاوی گوڵ، ئه‌مانه یارمه‌تیی خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست ده‌ده‌ن و هه‌ندێك له كێشه‌كانی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.