دڵشاد عەبدوڵا نووسەر و شاعیر نوێترین به‌رهه‌مى كه کتێبی ڕەشه، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ كراوه، ئێسته لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەستە.
دڵشاد عەبدوڵا نووسەر و شاعیر، لەبارەى کتێبی ڕەشەوە بە "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "لەم کتێبەدا باسم لە سێ تەوەر کردووە، به‌شێكى بیره‌وه‌ریی ژیانی خۆمە و بەشێکی تر‌ى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك وێستگه‌ى ژیان و به‌رهه‌مى شاعیری گەورەی کورد نالییە و بەشێکی تر‌ى نووسینه له‌باره‌ى ئه‌زموونى هه‌ندێك کتێب و دیوانى خۆم".
ئاماژه‌ى دا، "کتێبی ڕەش، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئێسته لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەستە".
کتێبی ڕەش، بەسەر سێ بەش و تەوەرەدا دابەش دەبێت، به‌شێكى باسە لە بیره‌وه‌رى ساڵانى "1974 و 1978" ی ئەزموون و ژیان و تەمەنی نووسه‌ر خۆى بە زمانێكى شیعریی، بەشێکی تر‌ى نووسینه‌كه له‌باره‌ى ئه‌زموونى هه‌ندێك دیوانى نووسه‌ر خۆى و درێژه‌ى هەر سێ کتێبی به‌فره‌لۆك و ئیرۆسكێ و كێڵگه‌ى گه‌نمە، به‌شى كۆتایى ته‌رخان كراوه بۆ خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك وێستگه‌ى ژیان و به‌رهه‌مى شاعیری گەورەی کورد "نالى".
دڵشاد عەبدوڵا نووسەر شاعیرە و خاوەنی چەندان بەرهەمی تر‌ى ئەدەبییە و دانیشتووی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
ئاسان محەمەد