له ئه‌نجامی سووتانی به‌نزین و هه‌وا له‌ناو ژووری سووتان و لێكخشانی پارچه‌كانی تری بزوێنه‌ر، پله‌ی گه‌رمی له بزوێنه‌ره‌كه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ سیستمێك هه‌بێ ئه‌م گه‌رمییه كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ر گڕ نه‌گرێت.
له‌باره‌ی سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌وه دانا كه‌ریم ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ر له‌كاتی كاركردندا گه‌رم بوو، پێویستی به‌وه هه‌یه ئه‌م پله گه‌رمییه زۆره بكرێته ده‌ره‌وه، چونكه بوونی پله گه‌رمیی به‌رز، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ له‌كاركه‌تنی بزوێنه‌ر.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له ژووری پستۆن له نێوان ''2200 پله‌ی سلیزی بۆ 3300 پله‌ی سلیزی ده‌بێت''، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له‌ناو ژووری پستۆن ده‌بێ ''650 پله‌ی سلیزی بۆ 925 پله‌ی سلیزی'' بێت.
ئەم سیستمە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بزوێنەر
''بۆیه سیستمی ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر، ده‌توانێ ''سێ یه‌كی'' گه‌رمیی بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌و بڕه گه‌رمییه‌ی تر كه ده‌مێنێته‌وه، له ڕێی ئه‌گزۆس و ده‌كشنی گه‌رمه‌وه ده‌توانرێ بكرێته ده‌ره‌وه''، دانا وای گوت.
ئه‌و به‌شانه‌ی یارمه‌تیده‌رن له كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌رمیی بزوێنه‌ر، ''واته‌ر په‌مپ، قایشی كرانك شه‌فت یان كرانك شه‌فت خۆی، پانكه‌ی فێنككه‌ره‌وه و ڕادێته‌ر.
روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه له هه‌ر به‌شێك له‌مانه‌ی باسمان كرد هه‌بێ، ئه‌وا 100% حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و گرفت بۆ بزوێنه‌ر دروست ده‌بێت.