پاڵه‌وانی مسته‌ر ئۆڵمپیا له یاریی له‌شجوانی بیگ رامی، ژنی دووه‌می هێنا و خۆی بۆ مانگی هه‌نگوینی ئاماده ده‌كات.
پێگه‌ی "قاهیره 24" بڵاوی كرده‌وه، مه‌مدوح محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، كه به "بیگ رامی" ناسراوه و پاڵه‌وانێكی جیهانی و میسرییه، بۆ جاری دووه‌م هاوژینیی پێكهێنا و ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌وه‌ی مانگی هه‌نگوینی له ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌سه‌ر ببات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مه جاری دووه‌مه بیگ رامی هاوسه‌رگیریی ده‌كات، دوای هاوژینی یه‌كه‌می، كه سێ كچی لێی هه‌یه.
"بیگ رامی"پاڵه‌وانی میسری، ئێسته دیارترین پاڵه‌وانی جیهانه له یاریی له‌شجوانی و له 2020 و 2021 بووه پاڵه‌وانی نازناوی مسته‌ر ئۆڵمپیا، كه گه‌وره‌ترین نازناوی یاریی له‌شجوانییه.