نرخی نەوت هەڵکشا

:: AM:09:39:24/11/2021 ‌
دوای ئەو دابەزینەی لە کۆتایی  هەفتەی رابردوو و دەستپێکی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسە لە نرخی نەوت تۆمار کرا، دووبارە نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە  کردووە و لە سێ رۆژدا پێنج دۆلار هەڵکشاوە.

بە گوێرەی dailyfx ئێستە نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بە 82 دۆلار و 54 سەنت دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا رۆژی دووشەم تا 57 دۆلار و 60 سەنت دابەزی.

هاوکات، نرخی نەوتی تێکساسی ئەمەریکاش لە 74 دۆلار و 80 سەنت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بۆ 78 دۆلار و 83 سەنت بەرز بووەتەوە.

هەندێک ریکاری نوێی گرتبووە بەر بەو ئامانجەی نرخی نەوت کەم بکاتەوە.


هەڵکشانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە چەند رۆژی رابردوودا هەندێک ریکاری نوێی گرتبووە بەر بەو ئامانجەی نرخی نەوت کەم بکاتەوە. 

یەکێک لەو رێکارانە ئەوە بوو لە یەدەگی نەوتی کۆگاکانی، 50 ملیۆن بەرمیل بخاتە بازاڕەوە. خستنەبازاڕی ئەو نەوتە بە هەماهەنگی کۆریای باشوور، هیند، چین، ژاپۆن و بەریتانیا دەکرێت کە لە کڕیارانی نەوت هەژمار دەکرێن و حەز دەکەن نرخی نەوت دابەزێت.

ساڵی رابردوو لە ژێر کاریگەری کۆرۆنا نرخی نەوتی برێنت بۆ خوارووی 16 دۆلار و نەوتی ئەمەریکاش بۆ خوارووی سفر دۆلار دابەزی بەڵام رێکارەکانی ئۆپێک پڵەس و پاشان ئاساییبوونەوەی دۆخی کۆرۆنا، هۆکار بوو لەوە ئەمساڵ نرخی نەوت بەرز ببێتەوە  و تەنانەت تا سەرووی 86 دۆلاریش تۆمار بکات.


وشە - سلێمان تاشان