په‌رله‌مانی سوید، سه‌رۆكی حزبی سۆشیالیسته‌كان و دیموكراته‌كان كه ژنێكه، به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌ویش بۆ یه‌كه‌مین جاره ژنێك ئه‌و پۆسته وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران وڵاته‌كه به‌ڕێوه ببات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی سوید ده‌نگی به ماگدالینا ئه‌ندرسۆن سه‌رۆكی سۆشیالیسته‌كان و دیموكراته‌كان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه دانوستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌ندرسۆن پێشتر وه‌زیری دارایی حكوومه‌ته ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سوید ستیڤان لۆڤین بوو. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به زۆرینه‌ی 117 ده‌نگ به به‌ڵێ، 174 ده‌نگی دژ، هاوكات 57 ئه‌ندامیش ئاماده نه‌بوون ده‌نگ بده‌ن.
به‌پێی یاساكانی سوید بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێ 175 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له دژی كاندید ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام ئێسته ده‌نگی دژ 174 ده‌نگه.
ستیڤان لۆڤین له دوای حه‌وت ساڵ كه سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بوو، له تشرینی رابردوو وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه. ماگدالینا ئه‌ندرسۆن هه‌ردوو پۆسته‌ی لێ وه‌رگرته‌وه.