ته‌نیا له عێراق ڕووداو و شانۆی سیاسی له‌مجۆره ڕوو ده‌ده‌ن، كه گه‌ل بێده‌نگ بێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش چاره‌نووسیان بكه‌وێته ده‌ست دوو به‌ره‌ی چه‌كدار، كه یه‌كێكیان له هه‌ڵبژاردن دۆڕاندوویه‌تی و دووه‌میشیان كه موقته‌دا سه‌دره و به‌هه‌مانشێوه هێزی چه‌كداری هه‌یه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه، دادوه‌ره‌كان كه كۆمسیۆن به‌ڕێوه ده‌به‌ن له نێوانی ئه‌و دوو به‌ره‌یه له ترسی ژیان و داهاتووی خۆیان ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن.
موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه، كه میلیشیاكان ده‌سبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یش ده‌كات، كه ئه‌و به گوێره‌ی ده‌ستوور شه‌رعیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی له سندووقه‌كانی ده‌نگدان وه‌رگرتووه و ناتوانرێ لێی وه‌ربگیرێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ڕژدبوونی له داماڵینی چه‌ك له میلیشیاكان، یه‌كێك له گرووپه میلیشیاكانی له چه‌ك داماڵی و سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانیشی له
عێراق داخستن، ئه‌مه‌یشی وه‌ك ده‌سپێشخه‌ری نیازپاكی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به ته‌واوی دژی ئه‌مه وه‌ستاونه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و چه‌كه‌ی له شانی ئه‌واندایه، چه‌كی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌یه بۆ جه‌نگ له دژی داگیركاری ئه‌مه‌ریكی له عێراق و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیله وڵات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ندێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بگرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌ستووری فیدڕاڵی ئه‌و مافه‌ی به پێشمه‌رگه داوه و شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری هه‌یه و هیچ كه‌سێك ناتوانێ بڕیاری له‌م چه‌شنه بدات و بیریشی لێ بكاته‌وه.
له هه‌موو شتێك واقیعیتر بوونی كۆمه‌ڵێك دادوه‌ره كه كۆمسیۆن به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه وه‌ك ئێمه مرۆڤن و ده‌ترسن و نیگه‌رانن، چونكه له نێو چه‌كی میلیشیاكانی ئێران و سه‌در تیاماون، ناتوانن دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن قایل بكه‌ن و بوێری ئه‌وه‌یشیان نییه كورسییه‌كانی سه‌در كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕازی بن و ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێ و گرژییه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێت.
له پێناوی ده‌ربازبوون له‌و دۆخه شه‌رمه‌زاركه‌ره‌ی تێی كه‌وتوون، په‌نایان بۆ یاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌ك له لایه‌نه‌كانی تر كه‌م بكه‌نه‌وه و به میلیشیاكانی بده‌ن، تا دواجار بتوانن ڕازییان بكه‌ن و دۆخه‌كه له‌سه‌ر خۆیان تێپه‌ڕێنن، بۆیه ماوه ماوه ژماره‌یه‌ك بنكه و وێستگه‌ی تری ده‌نگدان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن، تا دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیان بۆ بكرێت و كاتی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، تا به‌ره‌ی ناڕازی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئارام بكرێنه‌وه و بتوانن ئه‌نجامی كۆتایی ڕابگه‌یه‌نن.
كۆمسیۆن به‌و یارییه‌ی ده‌ستی پێكردووه، نایه‌وێ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، بۆیه میلیشیاكان زیاتر په‌نایان بۆ ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری بردووه، له ماوه‌ی ڕابردوویش هادی عامری هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، كه له دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی سكاڵا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، چونكه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری و دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی پێشتر تاقیكراونه‌ته‌وه و ناچاری ئه‌وه كراون، كه بچنه ژێر باری هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان و به ویست و خواستی ئه‌وان بڕیار ده‌ربكه‌ن.
چاوسووركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌نی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌ر كۆمسیۆن و دادگه و ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری به‌رده‌وامه و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش به‌ڵێنی پاراستنیان و ڕێگرتن له هێرشكردنه‌سه‌ریان له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌و نێوه‌نده‌دا تا ئێسته هیچیان هه‌ڵنه‌بژاردووه و ده‌یانه‌وێ هێلی سێیه‌م بدۆزنه‌وه و لایه‌نی دۆڕاو ڕازی بكه‌ن، ئنجا ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌نن، كه ئه‌مه‌یش بۆخۆی جۆرێكه له شكستی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی له عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پێچه‌وانه‌ی داواكه‌ی سه‌در بۆ داماڵینی چه‌ك له میلیشیاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا ده‌رگه‌ی بۆ خۆبه‌خشان كرده‌وه، تا چه‌ك هه‌ڵبگرن و بچنه ڕیزی چه‌كداره‌كانییه‌وه كه ژماره‌یان زیاتر له 23 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت، دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه پێوه‌ندی به خۆ ئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له دوای سه‌ری ساڵ و له ئه‌گه‌ری نه‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له عێراق.
له‌و دۆخه ئاڵۆز و پڕ كێشمه كێشمه ته‌نیا چوار ڕێ له‌به‌رده‌م عێراقدایه و پێنجه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نییه، یه‌كه‌میان بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی حكوومه‌تی كازمی له ده‌سه‌ڵات یان حكوومه‌تێكی تری كاتی تا واده‌یه‌كی تر و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی تر، دووه‌میان بریتییه له سازشكردنی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌شێكی ئه‌و كورسیانه‌ی بردوویانه‌ته‌وه، بۆ ڕازیكردنی دۆڕاوه‌كان، سێیه‌میشیان ڕازیكردنی دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به پێدانی پۆست و پله‌ی باڵا و به‌شداریپێكردنیان له حكوومه‌تی نوێ، چواره‌میشیان بریتییه له شه‌ڕی به‌ره‌ی دۆڕاو و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه میلیشیاكانی سه‌در نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی براوه و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران نوێنه‌رایه‌تیی به‌ره‌ی دۆڕاو له هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن.