ئه‌مڕۆ یۆرۆپالیگ یاریی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

مه‌شقه‌كانی یانه‌ی لازیۆی ئیتالی.
:: PM:12:19:25/11/2021 ‌
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و چاره‌نووسی به‌شێكی تیپه‌كان یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م وه‌رزه‌ یۆرۆپالیگ به‌ شێوازێكی نوێ هاته‌ ئه‌نجامدان و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌، بۆیه‌ تا ئێسته‌ له‌ دوای چوار گه‌ڕ، ته‌نیا یه‌ك تیپ (یانه‌ی لیۆن) گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی 16 و ركابه‌رییه‌كان زۆر به‌هێزن.

هاوكات شێوازی نوێی خوله‌كه‌، وای كردووه‌ تیپه‌كان له‌ ناو ركابه‌رییه‌كانی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه‌، به‌ جۆرێك یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ قۆناغی 16، دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ، هه‌روه‌ها سێیه‌مه‌كانیش ده‌چنه‌ خولی كۆنفرانسی ئه‌وروپا، كه‌ خولێكی نوێیه‌ و ئه‌مساڵ هاتووه‌ته‌ ئه‌نجامدان.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ یۆرۆپالیگ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

بایه‌رلیڤه‌ركوزن- سێلتیك  20:45
میتیێلاند – سپۆرتینگ براگا  20:45
سێرڤینا زڤێزدا – لۆدۆگۆرێس رازگراد  20:45
دینامۆ زاگره‌ب – جینك  20:45
راپید ڤیه‌ننا – وێستهام یونایتد  20:45
گالاته‌سه‌رای – مارسیلیا   20:45
لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ – لازیۆ   20:45
ریال بێتیس – فرینكفارۆشی   20:45
گلاسكۆ رێنجه‌رز – سپارتا پراگ  23:00
برۆندبی – لیۆن  23:00
ئایندهۆڤن – شتورم گراتس  23:00
مۆناكۆ – ریال سۆسیداد 23:00
ئۆڵمپیاكۆس – فه‌نه‌رباخچه‌  23:00
ئینتراخت فڕانكفۆرت – رۆیال ئینتوێرب  23:00
لێسته‌ر سیتی – لیگیا وارشۆ  23:00.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا