ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌فسانه‌ی ناوداری تۆپی پێ "دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا" تێده‌په‌ڕێت.
دیێگۆ باشترین یاریزانی تۆپی پێی سه‌ده‌ی بیسته‌مه به گوێره‌ی راپرسی فیفا.
ئه‌و براوه‌ی مۆندیالی 1986 بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و خاوه‌ن ده‌یان نازناوی تر بوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و ناپۆلی و هه‌روه‌ها له خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌شیدا.
دیێگۆ كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی له ژیان و له تۆپی پێدا هه‌بوو، بیری چه‌پی هه‌بوو، دۆستی ڤیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كوبا بوو، ئاشقی چی گیڤارای شۆڕشگێڕی ئه‌مریكای لاتین بوو، دوژمنی فیفا و ده‌سه‌ڵاتدارانی تۆپی پێ بوو، مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار ده‌هێنا و ته‌ندروستی خۆی له ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان شه‌ڕی ده‌كرد و تۆمه‌تی زۆریشی بۆ دروست ده‌كرا.
دیێگۆ مارادۆنا، جیهانێكی تایبه‌ت و جیاواز بوو له دنیای وه‌رزشدا.
دیێگۆ به هه‌ژاری هاته ناو جیهانی تۆپی پێ، دواتر بووه ملیۆنێر، به‌ڵام به ته‌نیایی مرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌تا هه‌تا به خۆشه‌ویستی له دڵی وه‌رزشدۆستان و هه‌وادارانی ده‌مێنێته‌وه.
دیێگۆ مارادۆنا له‌دایكبووی 1960، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو نه‌شته‌رگه‌ری مێشكی بۆ كرابوو، ئێسته‌ش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رجه‌نتینه‌وه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌كرێت و چه‌ند كه‌سێك، به تایبه‌تی تیمی پزیشكیی چاودێری مارادۆنا، دادگایی ده‌كرێن.