مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نیگه‌رانیی خۆی به گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر ده‌رده‌بڕێت كه پێده‌چێ ژماره‌یه‌كیان كورد بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، زۆر خه‌مبارم به گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له نێوان فڕه‌نسا و به‌ریتانیا له شه‌وی رابردوو كه پێده‌چێت ژماره‌یه‌كیان كورد بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ین و هاوخه‌می خۆشمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین.
"ئه‌و رووداوه مه‌ترسی كۆچكردنی نایاسایی و ئه‌و قاچاخچییانهمان بیر ده‌خاته‌وه كه خه‌ڵك به‌ره‌و مه‌رگ ده‌به‌ن. پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه رێگرییان لێ بكه‌ین" مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای نووسیوه.