به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌كاتی كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، پێویسته پشكنینی میكانیكی و كاره‌بایی بۆ ئه‌نجام بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كێشه و گرفتی چییه، به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی، چونكه زۆربه‌یان كه له دوبه‌یه‌وه دێن، كێشه و گرفتیان زۆره و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا شاره‌زایای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌مه‌ریكییانه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، ''كه‌می رۆنی بزوێنه‌ر و كه‌می هایدرۆلیكه''، كه‌م ئۆتۆمبێل هه‌ن كه له دوبه‌ی یان هه‌ر شوێنێكی تر هێنرابنه كوردستان و ئه‌و گرفته‌یان نه‌بێ.
لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلدا ئەم پشکنینانە پشتگوێ مەخە
بۆیه بڕیار فه‌یزوڵا هۆشیاریی ده‌دات له‌كاتی كڕینی هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌مه‌ریكی، جگه له پشكنینه سه‌ره‌كییه‌كان، پێویسته سه‌یری ''رۆنی بزوێنه‌ر و هایدرۆلیكی گێڕ'' بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه لێ بخوڕیت و دووچاری كێشه نه‌بیته‌وه، چونكه وه‌ك گوتم كه‌می رۆن و كه‌می هایدرۆلیك، هه‌م كێشه بۆ بزوێنه‌ر و هه‌میش كێشه بۆ گێڕ دروست ده‌كات.
زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له كه‌نداوه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، كێشه‌ی كه‌می رۆنی بزوێنه‌ر یان كه‌می هایدرۆلیكی گێڕیان هه‌یه، بۆیه رۆنگۆڕێكی شاره‌زا هۆشیاریی ده‌دات كه له‌كاتی كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئه‌مه‌ریكی، له‌پاڵ پشكنینه سه‌ره‌كییه‌كانی، پێویسته پشكنینی رۆنی بزوێنه‌ر و هایدرۆلیكی گێڕیش بكه‌یت.