د. بژار مووسا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كارتی ڤاكسین له هه‌ولێر، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه كارتی ڤاكسینی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه و به پێنج هه‌زار دینار ده‌درێته هاووڵاتییان، له‌كاتێكدا له شاره‌كانی تری عێراق به 50 هه‌زار دیناره. روونیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتووه، ده‌توانێ كارته‌كه وه‌ربگرێ.
ورده‌كاریی پێدانی كارتی ڤاكسین چییه و بۆ كێیه؟
ئه‌و كارته بۆ هه‌ر كه‌سێكه كه له وێبسایتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار كردبێت و هه‌ردوو ژه‌می وه‌رگرتبێت، ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ ئه‌و كارته وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كه بیانی یان ناوخۆ بێت و گرنگ ئه‌وه‌یه كه ڤاكسین كرابێت.
هیچ بهراورێك بۆ به‌سه‌رچوونی كارته‌كه هه‌یه؟
نه‌خێر ئه‌و كارته هیچ مێژوویه‌كی به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه، ئه‌و كارته به‌كار ده‌هێنرێ تا ئه‌وكاته‌ی كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ناساندوویه‌تی و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتووه، بۆیه دیزاینی ئه‌و كارته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت.
زۆر باسی پێنج هه‌زار دینار ده‌كرێ كه بۆ ئه‌و كارته وه‌رده‌گیرێ، ئه‌وه بۆ كێیه؟
پێنج هه‌زار دینار بۆ پێدانی كارتی ڤاكسین بڕێكی كه‌مه، له پارێزگاكانی تری عێراق 30 هه‌زار دینار بۆ هاووڵاتی ناوخۆ و 50 هه‌زار له هاووڵاتیی بیانی وه‌رده‌گیرێ، ئه‌و پاره‌یه‌یش كه وه‌رده‌گیرێ بۆ تێچووی كارته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دروستكردنی پێویستی به ئامێر و حوبر ده‌ڕوات، جگه له‌وه‌ی به‌شێكی تری پاره‌كه بۆ پاداشتی ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌چێته‌وه كه له سه‌نته‌ری دروستكردنی كارتی ڤاكسین كار ده‌كه‌ن، بۆیه دڵنیابن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی كوردستان بڕیار ده‌دات، رۆژانه هه‌زار و 600 كارت ده‌درێته‌وه هاووڵاتییان و له ماوه‌ی 48 سه‌عات كارته‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م كارته هه‌موو وڵاتان ددانی پێدا ده‌نێن؟
به‌ڵێ، چونكه ئه‌وه رێپێدراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، ئه‌و كارته له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار هاتووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و هیچ وڵاتێك نییه ددان به‌كارتی ڤاكسینی كوردستان نه‌نێت، ئێسته 75 هه‌زار كارتی ڤاكسین چاپ كراوه و دابه‌ش كراوه.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی