حكوومه‌تی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، یاریی نێوان بایرن میونشن و بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر بكرێت.
هه‌فته‌ی داهاتوو له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یاریی نێوان بایرن میونشن و بارسێلۆنا له ئه‌لیانز ئه‌رینا له میونشن ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، ماركۆس زۆدهر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، جه‌ماوه‌ر ناتوانن له یاریی بایرن و بارسا ئاماده‌بن، ئه‌مه‌ش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمه‌كه، كه ترسیان هه‌یه له‌م زستانه‌دا گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بارودۆخه‌كه خراپتر بكات.
زۆدهر گوتی: "پێویسته جارێكی تر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵات داخستن و كه‌ره‌نتین جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئێمه له ئاستی هه‌رێمی باڤاریا كه‌ره‌نتین راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها گوتی: "تۆپی پێ بۆ هه‌مووان گرنگه، به‌ڵام پێویسته قه‌ره‌باڵغی و گردبوونه‌وه‌كان له هه‌موو شوێنێك كه‌م بكه‌ینه‌وه".
پێده‌چێت ئه‌م رێوشوێنه‌ی باڤاریا به لای كه‌م تا سه‌ری ساڵ به‌رده‌وام بێت، كه له‌م ماوه‌یه‌شدا بایرن میونشن جگه له یاریی بارسێلۆنا، دوو یاریی تریش له خولی ئه‌ڵمانیا له یاریگه‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات.
بایرن میونشن گه‌یشتنی به قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام بارسێلۆنا ئه‌ركێكی قورسی هه‌یه و مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ره نه‌گاته قۆناغی 16، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر بایرن بدۆڕێت.