كۆمپانیای ئۆپڵ ڕای گه‌یاند كه بۆ ساڵی 2022، نوێترین به‌رهه‌میان ئاشكرا كردووه ئه‌ویش ''ئۆپڵ ئه‌سترا"یه، وه‌ك له دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌یبینین، ئه‌م به‌رهه‌مه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز دروست كراوه، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی كڕیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ماڵپه‌ڕی ''
motor1'' له‌باره‌ی ئۆپڵی نوێوه بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه پلانی هه‌یه له ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی جۆری ئه‌سترا به دنیادا بڵاو بكاته‌وه، ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مه له پێشانگه‌كانی ئۆپڵ له ئه‌ڵمانیا بۆ نمایشكردن دانراوه، هاووڵاتییانیش به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كه ده‌كه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆپڵ ئه‌سترا پێكهاتووه له‌مانه، ئۆتۆمبێلێكی هاچباكه ''پشت چه‌ماوه'' كه پێنج ده‌رگای هه‌یه و ئۆتۆمبێلێكی فراوانه بۆ شۆفێر و سه‌رنشینان، له ناوه‌وه تابلێتی گه‌وره وه‌ك ته‌سجیل دانراوه كه به سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس كار ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ڕووی میكانیكییه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیتره و هێزی 225 ئه‌سپیشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 31 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆپڵ یان opel كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، له 21 كانوونی دووه‌می ساڵی 1862 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م ئۆپڵ، كۆمپانیایه‌كی سه‌ركه‌وتووه و به‌رهه‌مه‌كانی له دنیادا بڵاو بوونه‌ته‌وه، هه‌ر له ساڵی 2016دا 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه.