به هۆی رووداوه‌كانی دوای یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته له جامی عێراق، كه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "دوای تەواوبوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی وەرزشی هەولێر و شورتە لە جامی عێراق بۆ تۆپی پێ ، گرژییەک لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە دروست بوو ، بەڵام زوو کۆنتڕۆڵ کراو و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ئەم رووداوە نەخوازراوانە لە جیهانی وەرزشیدا بوونیان هەیە ، بە هیچ شێوەیەک ئەم رووداوە پێوەندیی بە ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان نەبووە، چونکە لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئاڵای عێراق هەڵکراوە و رێزی لێگیراوە".
هه‌روه‌ها هاتووه " لەم چوارچێوەیەش لە گشت پاڵەوانیەتییەکانی ئاسیایی و عەرەبی و جیهانیشدا، یاریزانی کورد بە ناوی عێراق و لە ژێر ئاڵایەکەی یاریی دەکەن، بۆیە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم یاریزانان و وەرزشدۆستان و هاندەرانی وەرزشی دەکەین ، خۆیان لە ڕووداوی دوور لە گیانی وەرزشی بەدوور بگرن و بە رۆحی وەرزشی و برایانە یاریی بکەن و چێژ لە یارییەکان ببینن".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی به زمانی عه‌ره‌بییش بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له یارییه‌كه‌دا، كه ئێواره‌ی شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م له هه‌ولێر كرا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شوڕته به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یارییه‌كه‌ی به یانه‌ی هه‌ولێر دۆڕاند، جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شوڕته، كه زیاتر له 600 كه‌س ده‌بوون و له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری ئاماده‌بوون، شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان نایه‌وه و به‌شێكی كورسییه‌كانی یاریگهكهشیان شكاند، بیانووی ئه‌وه‌شیان گرتووه گوایه رێگه‌یان نه‌داوه ئاڵای عێراق له یاریگه‌دا به‌رز بكه‌نه‌وه.