یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بوونی به‌نزینی خراپه كه رۆژانه سه‌تان بۆ هه‌زاران ئۆتۆمبێل به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه شاره‌زایه‌كی میكانیكی زیانه‌كانی به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به خاڵ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ ده‌خاته ڕوو:
ئەم شارەزایە دەڵێ، تێکردنی بەنزینی خراپ لە ئۆتۆمبێلەکەت کارەساتە
یه‌كه‌م - به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ پلاكه‌كان ده‌سووتێنێت، ئه‌مه‌یش به‌نزین زیاتر خه‌رج ده‌كات و ئاگر زیاتر سه‌رف ده‌كات، بۆیه به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ پلاكه‌كان ده‌سووتێنێت.
دووه‌م - به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ نۆزڵه‌كان پیس ده‌كات، ئه‌مه‌یش زیانی هه‌یه بۆ بزوێنه‌ر و ته‌كانی ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات و هه‌ڵمه‌تی ئۆتۆمبێلیش ناهێڵێت.
سێیه‌م - به‌نزینی خراپ كێشه بۆ پاتری ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پاتری و ئه‌گه‌ر به‌نزینت تێكرد و له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێل، به یه‌كه‌م سلف نه‌یگێڕا، بزانه به‌نزینه‌كه بێ كوالێتییه و پاترییه‌كه‌ی لاواز كردووه یانیش سووتاندوویه‌تی.