بۆ یادی ڕزگار فەقێ‌ عەوڵا پێشانگەیەك دەكرێتەوە

:: AM:10:47:06/12/2021 ‌

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یادكردنەوەی كارەكانی ڕزگار فەقێ‌ عەوڵای شێوەكار، پێشانگەیەكی تایبەت بە سیرامیك و شێوەكاری لە هەولێر بكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی كانوونی یەكەم، بڕیارە پێشانگەیەكی شێوەكاری لە گەلەری هونەر، بۆ یادكردنەوەی شێوكار ڕزگار فەقێ‌ عەوڵا بكرێتەوە، تێیدا 14 مامۆستا بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

ئەو پێشانگەیە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا كۆمەڵێك كاری سیرامیك و شێوەكاری تایبەت نمایش دەكرێن.

شەوی 17ـی تشرینی دووەم، هونەرمەندی شێوەكاری ناسراوی كورد ڕزگار فەقێ‌ عوڵا، بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ڕزگار فەقێ عەوڵا هونەرمەندی شێوەكار و مامۆستای بەشی شێوەكاری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی شاری هەولێر، لە شارۆكەی رواندز لە دایك بووە، دوای دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

هونەرمەند ڕزگار فەقێ عەوڵا خاوەنی چەندان پێشانگەی هاوبەش و تایبەت بوو لە بواری شێوەكاریدا، خاوەنی چەندان نامیلكەی هونەری بوو، زیاتر لە 20 ساڵە وەك مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر كار دەكات.


 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د