فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆڵۆمبیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كی خولی پله دووی وڵاته‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی گومان له یاریكردن به ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له دواگه‌ڕی یارییه‌كانی خولی پله دووی كۆڵۆمبیا، كاتێك یانه‌ی لانیرۆس تا خوله‌كی 90+5 به گۆڵێك له پێشه‌وه بوو، یانه‌ی به‌رانبه‌ریان "یۆنیون ماگدالینا" به یه‌ك خوله‌ك توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن، كه به‌م ئه‌نجامه‌ش بۆ خولی پله یه‌ك سه‌ركه‌وتن.
ئه‌م ئه‌نجامه و رووداوه‌كانی یارییه‌كه، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به تایبه‌تی له سۆشیاڵ میدیا، چونكه زۆرێك پێیان وایه ئه‌م ئه‌نجامه یاریی پێ كراوه و رێككه‌وتنی تێدا هه‌بووه، بۆیه فیدراسیۆنی كۆڵۆمبیا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
خوان كوادرادۆی یاریزانی كۆڵۆمبی كه له یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی یاریی ده‌كات، له سۆشیاڵ میدیا نووسیویه‌تی "ئه‌مه بێ رێزییه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئیڤان دۆكی خۆی هاته‌سه‌ر هێڵ و له توویته‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی گه‌یشتن به خولی پله یه‌ك له كۆڵۆمبیا روویداوه، شه‌رمه‌زارییه‌كی نیشتمانییه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت: "پێویست ده‌كات وه‌رزش به شه‌فافی و راستگۆیی بكرێت، نابێت رێگه به كارێك بدرێت، كه پاكی له ره‌وشتی وه‌رزش بسێنێته‌وه".