له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له ئێریك شۆڤالێی باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا باڵوێزی فڕه‌نسا له عێراق پرسه و ھاوسۆزی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له په‌لاماره‌كانی داعش شه‌ھید بوون. رای گه‌یاند كه جووڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ھه‌ڕه‌شه‌ی داعش ھێشتا ھه‌ر ماوه.
پێوه‌ست به ھه‌ڕه‌شه و جووڵه‌كانی داعش، هه‌ردوولا دووپاتیان له هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق و ھاوپه‌یمانان كرده‌وه.
له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق له دوای ھه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تاوتوێ كرا و بیروبۆچوون له‌باره‌ی رێچاره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دیاته‌كان و پێكھێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.
هاوكات دووپات له‌سه‌ر پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فڕه‌نسا كرایه‌وه.