هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا بووه پاڵه‌وانی جامی ده‌یڤز بۆ تێنس، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی كۆتایی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا به‌ده‌ست هێنا.
له هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا ئاندرێ رۆبیلۆڤ، پێنجه‌می ریزبه‌ندی جیهانی له ئاستی تاكی پیاواندا به 2-0 كۆمه‌ڵه له بۆرنا جۆجۆی كڕواتی برده‌وه.
له یارییه‌كی تریشدا دانیێل میدڤیدێڤ، كه پۆلینكراوی دووه‌می جیهانه، توانی له مارین چیلیچ بباته‌وه به ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه، به‌مه‌ش رووسیا به دوو یاری به پێش كڕواتیا كه‌وت و بووه پاڵه‌وان.
ئه‌مه جاری سێیه‌مه له مێژوودا رووسیا ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی ده‌یڤز بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی تێنس.
هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌سه‌ر ئاستی دووانه یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر رووسیا نابێت، كه نازناوه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه.