ئێران.. هەڵاوسان 45%ـە بەڵام كەمترین مووچە 29% بەرز دەكرێتەوە

:: PM:04:19:06/12/2021 ‌
حكوومەتی ئێران خەریكی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە بۆ ساڵی داهاتوو، بڕیارە كەمترین مووچەی فەرمانبەر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار تمەنەوە بۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار تمەن بەرز بكرێتەوە.

بەرپرسێكی باڵای فەرمانگەی بودجە و پلانی ئێران، زانیارییەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، لە پڕۆژەیاسای نوێدا ئەم بڕیارە جێگیر دەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە رێژەی هەڵاوسان لە ئێران 45%ـە و ئەگەر بەرهەمە خۆراكییەكان بە تەنیا هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت، رێژەی هەڵاوسان سەرووی 60%ـە.

مەودای نێوان كەمترین قەبارەی مووچە و هێڵی هەژاریی لە ئێران، مانگ بە مانگ زیاتر دەبێت و بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران، سەرووی 30% لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە، لە ژێر هێڵی هەژاریی رەها و 60%یش لە ژێر هێڵی هەژاری ئاساییدان.

كەمترین مووچەی كرێكارانیش لە یەك ساڵدا 26 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەستنیشان كراوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، دۆخەكە بۆ كرێكاران زۆر خراپترە، هێڵی هەژاری لە ئێران بۆ خێزانێكی دوو تا سێ كەسی بە تێكڕا لە ساڵێكدا 70 ملیۆن تمەن دەستنیشان كراوە، كەمترین مووچەی كرێكارانیش لە یەك ساڵدا 26 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەستنیشان كراوە.

جێی باسە نرخی دۆلار بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار تمەن بەرز بووەتەوە، بەو پێیە كەمترین مووچە ئەگەر چوار ملیۆن و 500 هەزار تمەن بێ، ئەوا ئەو فەرمانبەرانە مانگانە شتێك لە سەرووی 100 دۆلاریان پێ دەبڕێت، لە كاتێكدا پێداویستییە سەرەكییەكانی وەك خۆراك 60% گرانتر بوون.


وشە - سلێمان تاشان