به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی ڕواندز، هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری تیپی موزیكی پاشای گه‌وره، له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هونه‌رمه‌ندانیش خه‌مبارن به‌و هه‌واڵه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری تیپی موزیكی پاشای گه‌وره، له شارۆكه‌ی ڕواندز له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندان كه ده‌چوونه ڕواندز، نه‌ده‌بوو سه‌ردانی مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا نه‌كه‌ن، كه له‌لای هه‌مووان وه‌ك مێژووی هونه‌ریی ئه‌و شارۆكه‌یه ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده توانی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه پێ بگه‌یه‌نێ، چونكه له بنچینه‌وه خۆی ڕۆشنبیر بوو، به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیرێكی هونه‌ری و بواره جیایاكانی هونه‌ر بوو، له‌وه‌یش زیاتر له‌ناویاندا موزیك و گۆرانی.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا جگه له‌وه‌ی موزیكوانێكی ناوداری كورد بووه، هاوكات نووسه‌رێكی دیاری ده‌قی شانۆییش بووه. له ساڵی 1937 له ڕواندز له دایك بووه، په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی به‌عقووبه‌ی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1978 بناغه‌ی تیپی موزیكی پاشای گه‌وره‌ی داناوه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده، چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری موزیك پێگه‌یشتوون.