واباشه شۆفێر زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر گشت گڵۆپ و هێما و نووسینه‌كانی سه‌ر داشبۆرد هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی داگیرسانی یه‌كێكیان تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێت، هاوكات بۆ ئاماژه و گڵۆپی EPCیش شاره‌زایه‌كی میكانیكی هۆكاری داگیرسانی ئه‌م گڵۆپه له داشبۆرد روون ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی گڵۆپی EPC كه مانای چییه؟ كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، EPC كورتكراوه‌ی ''Electronic Power Control''یه، واته پێوانه‌ی ورد له‌كاتی گڕگرتن و سووتان له‌ناو بزوێنه‌ردا. ئه‌م گڵۆپه دوای كارپێكردنی بزوێنه‌ر، ڕاسته‌وخۆ ده‌كوژێته‌وه. هه‌ندێك كات ناكوژێته‌وه یان له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌رزاییه‌ك داده‌گیرسێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی كێشه له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلدا.
ڕێگاکانی خۆپاراستن زۆرە و شارەزایەکی میکانیکی دەیانخاتە ڕوو
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه كاتێك EPC داده‌گیرسێت له داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا، پشتگویی مه‌خه، چونكه بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كار ناكات و هێزی ته‌واوی نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه له گه‌یشتنی به‌نزینی پێویستدا هه‌یه بۆ ناوی ژووری سووتاندن ''سه‌ر پستۆنه‌كان'' به‌هۆی لێچوونی به‌نزین یان كێشه‌یه‌ك له هێڵی گه‌یاندنی به‌نزین بۆ بزوێنه‌ر.
''له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كاندا ئامێرێك هه‌یه به‌رپرسه له پڕژاندنی به‌نزین بۆ ناو ژووری سووتاندن، ناو ده‌برێت به ئامێری پڕژێنه‌ری به‌نزین ''نۆزڵ'' كه ئه‌م ئامێره له دوو به‌ش پێكدێت، كاره‌بایی و میكانیكی قوفڵێكی بچووكه له ڕێی كاره‌باوه كار ده‌كات، فلته‌رێكی بچووكی تێدایه له‌كاتی پیسبوونی فلته‌ره‌كه یان دروستبوونی كێشه له نۆزڵه‌كه له هه‌ر كام له به‌شه‌كانی، ده‌بێته هۆی داگیرسانی EPC و خراپی فیول په‌مپ و پیسبوونی فلته‌ری به‌نزین، به‌هه‌مانشێوه گڵۆپه‌كه داده‌گیرسێنێت، كاروان وای گوت.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له داگیرسانی گڵۆپی EPC بپارێزین؟ ئه‌و شاره‌زایه له وه‌ڵامدا گوتی، لێره‌دا ڕێی زۆر هه‌یه بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له داگیرسانی گڵۆپی EPC و ته‌واوی هێما و گڵۆپه‌كانی سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، یه‌كێك له‌وانه به‌كارهێنانی به‌نزینی كوالێتی به‌رز و دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی به‌نزینی ده‌به و ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی جێی متمانه نین.