بەهای تمەن دیسان بە خێرایی رووی لە دابەزین كردووە، تەنیا لە 100 رۆژی رابردوودا كە ئیبراهیم رەئیسی بووەتە سەرۆك كۆماری ئێران، پارەی ئەو وڵاتە 25% بەهای خۆی لە دەست داوە.
نرخی هەر دۆلارێك بە 31 هەزار و 40 تمەن دەفرۆشرێت و تەنیا لە سێ رۆژدا تمەن 6% دابەزیوە. هێشتا دیار نییە تمەن تا كەی لە دابەزین بەردەوام دەبێت، بەڵام دەبێ ئاماژە بەو راستییەش بكرێت ساڵی رابردوو، لەم كاتانەدا بوو كە دۆلار تا 32 هەزار تمەن هەڵكشا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی ئێران دۆلارێكی زۆری رژاندە بازاڕ، نرخی تمەن دووبارە بەرز بووەوە.
بە رێژەی 25% لە بەهاكەی دابەزیوە.
كاتێك ئیبراهیم رەئیسی دەسەڵاتی وەرگرت، هەر دۆلارێك بە 25 هەزار تمەن بوو، بەڵام لەوكاتەوە حەوت هەزار تمەنی تری هاتووەتە سەر و بە رێژەی 25% لە بەهاكەی دابەزیوە.
ئەو بەڵێنی دابوو لەگەڵ بەرزكردنەوەی بەهای تمەن، رێژەی هەڵاوسانیش بۆ خوارووی 10% دابەزێنێت، بەڵام هەڵاوسان گەیشتووەتە سەرووی 45% و بۆ پێداویستییە خۆراكییەكانیش سەرووی 60%ی تۆمار كردووە.
لێرە بە دوو شێواز زیان بەر خەڵك دەكەوێت، لەلایەك تمەن بەهای خۆی لە دەست داوە، لەلایەكی تر شتومەكیش گران بووە و داهاتەكە ناتوانێ پێداویستییەكانی خێزانی پێ دابین بكات.