راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، هه‌شت كه‌س له یانه‌ی تۆتێنهام دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تۆڕی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كرده‌وه، شه‌ش یاریزان له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له تیمی مه‌شق و كارگوزاریی یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
سه‌رچاوه‌كه باسی كردووه، یانه‌ی تۆتێنهام چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ی بارودۆخی یانه‌كه بزانن.
سكای سپۆرتس نووسیویه‌تی، ژماره‌ی زۆری تووشبووانی كۆرۆنا له یانه‌ی تۆتێنهام، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خشته‌ی یارییه‌كانی تیپه‌كه ده‌بێت، به تایبه‌تی له‌م مانگه‌دا ژماره‌ی یارییه‌كان زیاتر ده‌بن.
تۆتێنهام پێنجشه‌می داهاتوو له یۆرۆپالیگ له‌گه‌ڵ رێنی فڕه‌نسی یاریی هه‌یه، دواتر یه‌كشه‌م له پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ برایتۆن یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها له هه‌فته‌ی دواتر یاریی به‌رانبه‌ر یانه‌كانی لێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول هه‌یه.
یانه‌ی تۆتێنهام له لای خۆیانه‌وه هێشته هیچ زانیاری و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.