به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ورده‌كاریی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پیاوێك و ئافره‌تێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ته‌مه‌نی پیاوه‌كه 24 ساڵه و ئافره‌ته‌كه‌یش 18 ساڵه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له گوندی "لاجان"ی سه‌ربه شه‌مامك، له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی (تووڕه‌ق) ته‌رمی دوو كه‌س دۆزرایه‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێن، هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، چوونه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت دوو كه‌س كوژراون به ناوه‌كانی (ع. ف. ش) 24 ساڵ و ئه‌وی تر كه ئافره‌ته 18 ساڵه به ناوی (ح. ق. ا).
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌لایه‌ن برایانی ئافره‌ته‌كه‌وه ته‌قه له هه‌ردووكیان كراوه و كوژراون.
یه‌كه‌مجار نییه رووداوی له‌مشێوه‌یه روو بدات، به‌ڵام كه‌مجار هه‌بووه كه ته‌رمی پیاو و ئافره‌تێك پێكه‌وه بدۆزرێنه‌وه، زیاتر ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ئافره‌تان بوون.