رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن رای گه‌یاند، خه‌مباره به‌وه‌ی نه‌یتوانی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ بباته‌وه، سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی مێسییش ده‌ڵێت "هیوادارم قسه‌ی به‌تاڵ نه‌بن".
لێڤاندۆڤسكیی پۆڵه‌ندی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی قسه‌ی كردووه و له باره‌ی ركابه‌ریی تۆپی زێڕینی ئه‌مساڵ، ده‌ڵێت: "ناتوانم نكۆڵی لێ بكه‌م هه‌ستم به خه‌مباری كرد".
لێڤاندۆڤسكی له ركابه‌ریی بالۆن دۆری ئه‌م ساڵ وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان، كه هه‌فته‌ی رابردوو به مێسی درا، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.
لێڤا گوتی: "ناتوانم بڵێم دڵخۆش بووم، به‌ڵكو بارودۆخه ته‌واو پێچه‌وانه بوو، هه‌ستم به خه‌مباری كرد، چونكه من له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه نزیك بووم و ده‌توانم ركابه‌ریی مێسی بكه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بێگومان رێزی شێوازی یاریكردنی مێسی و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، ده‌گرم، به‌ڵام راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه من ده‌توانم ركابه‌ریی ئه‌و بكه‌م، ئاستی ئێسته‌م ئه‌وه ده‌رده‌خات".
لێڤای گۆڵكاری بایرن و بۆندسلیگا، له باره‌ی ساڵی 2020 ده‌ڵێت: "بۆ به‌ده‌ستهێنانی بالۆن دۆری 2020 زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بووم".
ساڵی رابردوو به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خه‌ڵاتی بالۆن دۆری به هیچ یاریزانێك نه‌دا.
له ئاهه‌نگی ئه‌مساڵی خه‌ڵاته‌كه‌ش، لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان، كه خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، له لێدوانه‌كانیدا گوتی: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من ركابه‌ریی لێڤاندۆڤسكی بكه‌م، ئه‌و پارساڵ شایه‌نی خه‌ڵاته‌كه بوو، پێویست ده‌كات گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ بده‌ن، چونكه ئه‌و براوه بوو".
لێڤا له باره‌ی قسه‌كانی مێسی گوتی: "هیوام وایه قسه‌كانی مێسی راستگۆیانه و دڵسۆزانه بن، كه یاریزانێكی گه‌وره‌یه، هیوام وایه قسه‌كانی ته‌نیا قسه‌ی به‌تاڵ نه‌بن".