كۆمپانیای ڤیڤۆ ڕای گه‌یاند، له به‌رهه‌مێكی تازه‌دا كه له جۆری ''Y55s''ـه، له‌ڕووی دیزاین و به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی، ئه‌وپه‌ڕی توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌مان له دنیادا ره‌نگ بداته‌وه و له لووتكه‌دا بێت.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ڤیڤۆ Y55s یه‌كێك ده‌بێت له‌و مۆبایلانه‌ی له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كان ركابه‌ری ده‌كات، چونكه له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و دیزاینه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه، به‌هێزترین پاتری و سیستمی ئه‌ندرۆیدشی بۆ داده‌نرێت كه وا ده‌كات هاوشانی مۆبایله به‌هێزه‌كان ڕكابه‌ری بكات.
کەم مۆبایل هەن پاترییەکەیان 6000 میلی ئەمپێر بێت
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه گوتراوه، شاشه‌كه‌ی 6.58 ئینجه به ڕوونی 1080 به 2408 پیكسڵ، ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته، به پرۆسێسه‌ر میدیاتێك دیمینیستی 700 كار ده‌كات، یه‌كێك له به‌هێزترین سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆیدی بۆ دانراوه كه ئه‌ندرۆید 11یه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 6000 میلی ئه‌مپێره كه تا ئێسته كه‌م مۆبایل ئه‌م هێزه‌یان تێدا به‌كار هێنراوه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه، ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.