به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له كۆیه ئاشكرای كرد كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو زیاتر له 20 تۆمه‌تبار گیراون كه تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، موقه‌ده‌م ئیبراهیم مه‌ناف لێپرسراوی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له كۆیه، بۆ "وشه" وتی، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو 20 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كۆیه، به‌تاوانی دزیكردن گیراون.
وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له‌ناو تۆمه‌تباره‌كان چوار ژن و سێ مێرمنداڵ هه‌یه و تۆمه‌تباره‌كان هه‌ستاون به دزینی چه‌ند ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێك و دزینی وایه‌روكێبڵ له‌چه‌ند خانووێكی تازه دروست كرا‌و.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌ناو دزییه‌كاندا دزینی له نووسینگه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی دراو تێدایه و سێ ژنیش 26 هه‌زار دۆلار له ماڵێك دزراوه كه ده‌كاته "260" وه‌ره‌قه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ددانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و په‌ڕاوی بڕیاردان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه.
كۆیه 55 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێره‌وه دووره، له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌مترین تاوانی لێ ئه‌نجام دراوه، بۆیه هه‌ڵكشانی تاوانه جۆراوجۆره‌كان به مه‌ترسیی له شارۆكه‌كه داده‌نرێ.
كۆیە/ باوەڕ كەریم