مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی له وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لۆید ئۆستن پێگه‌یشت .
له نامه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، دووپات له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و هاوئاهه‌نگی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كاته‌وه.
سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ین
له به‌شێكی نامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاتووه ” سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ین و به ڕێز و پێزانینه‌وه یادی قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به‌داعش ده‌كه‌ینه‌وه"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی له بواری ڕاوێژكاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هه‌واڵگریدا.
له كۆتایی نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ” پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه له سه‌ر بنه‌مای به‌ها و ڕێزگرتنی هاوبه‌ش. ئێمه به خۆشحاڵییه‌وه، پێشوازی له كاركردنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولامان ده‌كه‌ین. سوپاس بۆ پابه‌ندبوونتان به‌و هاوبه‌شییه گرنگه‌ی له نێوانماندا هه‌یه ".