له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌یان هێرشی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه، كه تا ئێسته بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تریان، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت، رێگه‌یش به پێشمه‌رگه نادات به‌شداری له پاراستنیان بكات، به‌ڵام بۆچی؟
له چواره‌م ساڵوه‌گه‌ڕی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له عێراق له 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، كه ئه‌و رێكخراوه توانی له 2014 له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێكی زۆری خاكی عێراق داگیر بكات، و سێ ملیۆن كه‌س ئاواره بكات، جیا له كوژرانی هه‌زاران كه‌س و وێرانبوونی ده‌یان شار و شارۆكه و راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته شوومه‌كه‌ی، ئێسته‌یش له‌وكاته‌ی زۆرینه‌ی شاره‌زایان وریایی له‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و رێكخراوه هه‌زاران لایه‌نگر و شانه‌ی نوستووی له عێراق ماوه و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكن بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، یان به‌لایه‌نی كه‌م زیانگه‌یاندن و تۆقاندنی خه‌ڵك.
مه‌ترسیدارترین هێرشه‌كانی داعش زیاتر له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كۆ بووه‌ته‌وه، كه به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسرێت، كه بریتین له‌و شار و شارۆكانهی له دوای 2003 له‌نێوان هه‌ردوولا كێشه‌یان له‌سه‌ره، له‌وانه كه‌ركووك و مه‌خموور و خانه‌قین و زومار و خورماتوو، كه به‌سه‌ر پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله دابه‌ش بوونه، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
پێویسته میلیشیاكان له‌و ناوچانه دوور بخرێنه‌وه و هاوئاهه‌نگیی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه هه‌بێت
له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كه رووبه‌ری گشتی 40 هه‌زار كیلۆمه‌تر سێجایه و زیاتر له سێ ملیۆن هاووڵاتیی له پێكهاته جیاجیاكانی تیادا ده‌ژیت، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ناهی له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه دروست بووه و بووه‌ته بوارێكی باش بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌وانه‌یش داعش، بۆ كردنی به حه‌شارگه و خاڵی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و كورد، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوو گفتوگۆ هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌یان به هاوبه‌شی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به ناوه‌ندگیریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش و نه‌بوونی هیچ هه‌وڵێكی رژد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه تهناهیانه و رێگه نه‌دان به پێشمه‌رگه‌یش بۆ به‌شداریكردن له كۆنترۆلكردن و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش، پرسیاری دروست كردووه، ئاخۆ چی وای كردووه ئه‌و ناوچانه به كراوه‌یی بۆ داعش بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ر ناكرێت؟، چاودێران ئاماژه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ن، له‌وانه سیاسی، كه وای كردووه ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق تایبه‌ت به‌و ناوچانه جێبه‌جێ نه‌كرێت، به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان.
به‌م دواییه و دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، كه له‌و بۆشاییانه‌وه ده‌ستی پێ كرد و بۆیان گه‌ڕایه‌وه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رپرسیاره‌تی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق، كه سه‌ره‌ڕای چه‌ندان رێككه‌وتن، جێبه‌جێكردنیان دوا كه‌وتووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ڵێت، هۆكاری دواكه‌وتنی به‌غدا له جێبه‌جێكردنی پلانی بڵاو كردنه‌وه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له بۆشاییه ته‌ناهییه‌كان، چه‌ند میلیشیایه‌كی ناسراون، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناوچانه به كراوه‌یی بمێننه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌و كاره، سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئه‌و میلیشیایانه چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاریكراویان هه‌یه، له‌وانه بوونی بواری هه‌ڕه‌شه‌كردن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه پێشتر چه‌ند جارێك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌در زیادی، ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، كاریگه‌ریی دۆخی ئاڵۆزی سیاسی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌دوور نازانرێت له‌پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێسته‌وه بێت له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆیه پێویسته میلیشیاكان له‌و ناوچه و ئه‌و دۆسییه دوور بخرێنه‌وه و هاوئاهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه هه‌بێت.
تارق عه‌سه‌ل، شاره‌زای ته‌ناهی ئاماژه ده‌كات كه هۆكاری هێرشه‌كانی داعش، لاوازیی هاوئاهه‌نگیی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یه، جیا له ده‌ستوه‌ردانی میزاجی سیاسی له كاری ته‌ناهی و سه‌ربازیدا، هه‌روه‌ها فه‌رامۆشكردنی به‌شداری پێكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پاراستنی ناوچه‌كانیان، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان زانیاری به هێزه ته‌ناهییه‌كان بده‌ن و به‌وه تۆمه‌تبار نه‌كرێن كه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه عیماد باجه‌لان، شرۆڤه‌كاری سیاسی ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشانه و ئه‌وه‌ی روو ده‌دات په‌یامێكی میلیشیاكانه بۆ هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی ناكرێ له كۆتای ئه‌مساڵ پاشه‌كشه بكه‌ن، چونكه تا ئێسته مه‌ترسی داعش به‌رده‌وامه و ماوه.
ره‌نگه پرسیار بكرێت، بۆچی؟، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ری ساڵ هێزه شهڕوانییهكانی هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌مان، ئه‌وانی چی ده‌كه‌ن، ده‌بێت چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وان له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆلی ده‌كه‌ن، به‌شه‌و هێزه‌كانیان پاشه‌كشه پێ ده‌كه‌ن و داعش له‌وێوه هێرش ده‌بات، بۆیه مه‌ترسی داعش هه‌یه و پێویسته هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه، به مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانیش پاساوێكی یاسایی دروست ده‌بێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌وان و چه‌كی به‌ره‌ڵای ده‌ستیان.