سەرۆكی حكوومەت بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ كەرتی پەروەردە دابین كرد

:: AM:09:20:08/12/2021 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، كەلوپەلی قوتابخانەكان كڕان.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی كانوونی یەكەم، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار، كەلوپەل بۆ ناوەندەكانی پەروەردە كڕان.

لەسەر بنەمای پێویستی و ژمارەی قوتابیان و مامۆستایان ئەو كەلوپەلانە دابەش دەكرێن.
باس لەوەش كراوە، كەلوپەلی كڕاو بریتییە لە پێنج هەزار رەحلە و پێنج هەزار وایت بۆرد و هەزار و 500 سۆپا، 500 لاپتۆپ و یەك ملیۆن و 750 هەزار دەمامك و شەش هەزار و 700 پاككەرەوە.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی شێوازی دابەشكردنی ئەو كەلوپەلانە ڕوونكردنەوەی داوە، لەسەر بنەمای پێویستی و ژمارەی قوتابیان و مامۆستایان ئەو كەلوپەلانە دابەش دەكرێن.

كابینەی نۆی حكوومەت لە گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە بەردەوامە، ئێستە بۆ ئەوەی مامۆستایان و قوتابیان زۆرترین سەرنجیان لەسەر خوێندن بێت، سیستمی e پەروەردەشی كارا كردووە كە قوتابیان دەتوانن تێیدا بەبێ‌ مامۆستا بخوێنن.




وشە - رامیار جەواد