له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی چاوه‌ڕێی هه‌واڵی خۆش ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی لاوی فڕه‌نسی كیلیان ئیمباپێ، پلانه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌ش خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن
له هاوینی رابردوودا یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌سته‌واره‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی كیلیان ئیمباپێ، كه گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی رێنوێنییه‌كانی فیفا، یاریزان له شه‌ش مانگی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی تر بكات، بۆیه پێشبینیی ده‌كرێت مانگی داهاتوو گفتوگۆی ریال مه‌درید و ئیمباپێ ده‌ست پێ بكات.
رۆیشتن له پاریس مسۆگه‌ره
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ئیمباپێ بێده‌نگیی شكاند و باسی ورده‌كاریی گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد بابه‌تی مانه‌وه‌ی له پاریس داخستووه و چوونی بۆ ریال مه‌درید ته‌نیا پێویستی به كاته.
ئیمباپێ هێرشی كرده سه‌ر یانه‌كه‌ی و رای گه‌یاند "وه‌ك دزێك پێشانیان داوم".
یاریزانه فڕه‌نسییه‌كه بۆ رادیۆ RMCی فڕه‌نسی به‌م شێوه‌یه دوا "بڕیاری من روون بوو، ویستم بڕۆم، هه‌روه‌ها ده‌مویست یانه‌كه‌شم له رووی داراییه‌وه سوودێكی باش له رۆیشتنی من وه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها له دیمانه‌یه‌كي تردا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لێكیپی فڕه‌نسی، ئیمباپێ دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و ته‌نیا بۆ چوونی بۆ ریال مه‌درید داوای رۆیشتنی له پاریس كردووه.
ئیمباپێ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێسته هه‌موو توانای خۆی بۆ یانه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نازناو به‌ده‌ست بهێنن.
پلانی سه‌رۆكی ریال مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیمباپێ دوو پلانی هه‌بووه، یه‌كێكیان گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی یاریزانه‌كه به گرێبه‌ستێكی گه‌وره، كه سێ جاریش ده‌سته‌واره‌ی جیاجیان پێشكه‌ش كرد و دواجار 200 ملیۆن یۆرۆیان خسته‌ڕوو، به‌ڵام پاریس هه‌ر ره‌تی كرده‌وه.
پلانی دووه‌میش، چاوه‌ڕێكردن بووه تا هاوینی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به‌بێ به‌رانبه‌ر بگوازنه‌وه یانه‌كه‌یان، كه ئه‌مه‌یان خه‌ریكه دێته‌دی.
ئێسته‌ش چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانةي یاریزانان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێرێز له‌گه‌ڵ ئیمباپێ.
پێرێز ده‌یه‌وێت خه‌ونه‌كه‌ی بێنێته‌دی، كه كۆكردنه‌وه‌ی "ئیمباپێ، بنزێما و ڤینیسیۆس"ـه له هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یدا و سێكوچكه‌یه‌كی ترسناك پێك بهێنێت.