ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش كرد بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هاووڵاتی.
سه‌رۆك وه‌زیران به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست. سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدان بۆ فراوانكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی له ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، هه‌رچی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین، بۆ پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه و پاراستنی خه‌ڵكی خۆڕاگری ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه، ئه‌م هێرشانه به‌شێكن له سیاسه‌تی به‌رده‌وامی گۆڕینی دیموگرافی ئه‌و ناوچانه و ناچاركردنی دانیشتووانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
كه‌رتی په‌روه‌رده
وه‌ك ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاماژه‌ی بۆ داوه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای (په‌روه‌رده و فێركاری له هه‌رێمی كوردستان) له‌لایه‌ن ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده خرایه ڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سند كرد، به ئامانجی ڕێكخستنی هه‌موو بواره په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رده‌میانه، بره‌ودانی زیاتر به پرۆسه‌ی خوێندن له پێناو دانانی بناغه‌ی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی نوێی كوردستانی. پڕۆژه‌یاساكه فراوان و گشتگیره و كۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركاری، له كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.
كاره‌با
دواتر كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با، پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره 6ی ساڵی 2021) خسته‌ڕوو، كه ئامانج لێی باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته. پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند كرا و بڕیار درا به ناردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
كشتوكاڵ
ئینجا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی بابه‌تی وشكه‌ساڵی و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، سه‌رئه‌نجام كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌ینی كیمیایی و ماده قڕكه‌ره‌كان، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر داچاندنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی گه‌نم و جۆ و دۆخی ئاژه‌ڵداران، كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری و سامانی ماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئالیك ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به گرنگیدان به سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به‌نداوه‌كان، پڕۆژه ئاودێرییه‌كان، گلدانه‌وه‌ی ئاوی پێویست و پاراستنی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئاو كرا، له ڕێی هوشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها چه‌ندان پێشنیاری ئاسانكاری بۆ جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی هه‌رێم خرایه‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كانی به‌و ئاسانكارییانه ڕاسپارد، كه كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان هاوكارییان بن.
رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیا
پاشان حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و جووتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، چه‌ندان سه‌رنج و تێبینی و پێشنیار و ڕاسپارده‌یان بۆ ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌ی میدیا و سۆشیال میدیا، له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به تیرۆریستانی داعش خسته‌ڕوو، كه پێویسته وه‌ك ڕاگه‌یاندنی به‌رپرس، ڕۆڵی خۆیان ببینن له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سه‌لامه‌تی و ژیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پلانه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری.