هیندییه‌كان و پاكستانییه‌كان، ئه‌و دوو گه‌له‌ی به‌هارات به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كاتی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی سه‌رجه‌م به‌هاراته‌كان سوودی تایبه‌تیان هه‌یه و كه‌مترینیان زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان پێكهاتوون له گیا و سه‌وزه‌ی وشكراوی سروشتی. له خواره‌وه‌دا باس له به‌ھاراتی گژنیژ ده‌كه‌ین كه چه‌ندان سوودی هه‌یه و نه‌زانراوه.
گژنیژ یان پێی ده‌گوترێ (كزبره)، جۆره ڕووه‌كێكه كه زیاتر به سروشتی ده‌ڕوێ و له ده‌ڤه‌ری بادینان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌خورێ، ده‌كرێته سه‌ر كولێره و پێی ده‌گوترێ كولێره به گژنیژ یان سه‌وكی گژنیژ، ڕووه‌كی گژنیژ وه‌ك گه‌نم و جۆ وایه، له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار ده‌چێنرێت و له وه‌رزی هاوین ده‌دوورێته‌وه.
له‌سه‌ر سووده‌كانی گژنیژ، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "لاشه و خوێن له ماده ژه‌ھراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها توانای سێكسی پیاو و ئافره‌ت زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش سوودێكی زۆری ھه‌یه بۆ كه‌مخوێنی و ئازاری ئافره‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا".
ڕوونی كرده‌وه، خواردنی گژنیژ پارێزگاری له له‌ش ده‌كات له شێرپه‌نجه و ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و مێشكیش به‌ھێز ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا ھه‌رسكردنی خواردن ئاسان ده‌كات و ئێسك به‌ھێز ده‌كات و جومگه‌كان له ھه‌وكردن ده‌پاڕێزێ، به‌تایبه‌ت ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن ڕێك ده‌خات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان سوودیشی هه‌یه، به‌ڵام دكتۆر به‌در قادر سوورچی هۆشداری دا كه نابێ زێده‌ڕۆیی له زۆرخواردنی بكرێت، چونكه زیانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڕووه‌كی گژنیژ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ژنی دووگیان بیخوات.
به‌رهه‌می گژنیژ له كوردستان هه‌رگیز ناچێنرێت و به سروشتی ده‌ڕوێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان خاكێكی به‌پیتی هه‌یه و ده‌توانین له ڕێی چاندنی گژنیژ به‌رهه‌مێكی باش ده‌ست بخه‌ین. ئێسته كیلۆی گژنیژ له سه‌رووی شه‌ش هه‌زار دینار ده‌فڕۆشرێت.