بوومەلەرزەیەك لە كەلاری دا

:: AM:12:36:23/12/2021 ‌
ئەمشەو، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،6 پلەی رێختەر لە شارۆكەی كەلار و دەورووبەری دا،  چەقی بوومەلەرزەكە ناحیەی مەیدان بووە و زیاتر لە باوەنوور هەستی پێ كراوە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی مادی و گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە. 


شاری كەلار ناوەندنی كارگێری گەرمیانە، بە دووری (140 كم)دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئیران و (30 كم ) لە سنوورەكە دوورە و لە رووی ئاستی دەریاوە ( 200 تاكو 255 ) بەرزە، دەكەوێتە نێوان هێڵی بازنەی پانی ( 35 ، 34 – 38 ، 34) و (بازنەی درێژی ( 16 ، 45 – 21 ، 45 ).



وشە - وشه‌