كۆمپانیای تۆیۆتا ڕای گه‌یاند، به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ئیستۆپ له ئۆتۆمبێلی كامیری 2018 و 2019، فرۆشی له دنیادا ڕاگیرا و چه‌ندان هه‌زار ئۆتۆمبێلی فرۆشراویش له بازاڕه‌كاندا كشێندرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرای كردووه، تۆیۆتا كامیری مۆدێل 2018 و 2019، كێشه‌ی له ئیستۆپ هه‌یه و پێویسته كۆمپانیای سه‌ره‌كی له بازاڕه‌كان بیانكشێنێتهوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای له تۆیۆتا كرد، 227 هه‌زار و 490 ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه و زیانمه‌ندانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سارا حاجی كارمه‌ندی تۆیۆتا عێراق كه بریكاری فه‌رمیی تۆیۆتایه له عێراق، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م بڕیاره تا ئێسته عێراقی نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی فرۆشتوومانه كێشه‌یان نه‌بووه، هیچ كڕیارێكیش نه‌هاتووه‌ته لامان بڵێ ئۆتۆمبێله‌كه‌م كێشه‌ی تێدایه.
کێشەکە لە ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەیە
لای خۆشیه‌وه هه‌ڵۆ سه‌عد هاشم شاره‌زای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له پێشانگه‌كانی هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و كامیرییانهی له كوردستان كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه، هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه و تا ئێسته‌یش نه‌مانبینیوه خاوه‌ن كامیرییهك بڵێ ئه‌م ئۆتۆمبێله كێشه‌ی ئیستۆپی هه‌یه، بۆیه ئه‌م كێشه‌یه كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆریی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ئیستۆپ، تۆیۆتا بۆ ساڵی 2021 نزیكه‌ی 227 هه‌زار و 490 كامیری له بازاڕه‌كان كشانده‌وه.