دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق له 10ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر، گه‌وره‌ترین گرفت و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، بریتییه له پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، میدیایه‌كی ئێرانیش زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كان و دیارترین كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق خستووه‌ته ڕوو و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كلابوونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و كاندیدانه پێوه‌سته به گفتوگۆی ناوخۆی پێكهاته‌كان و نێوانی هه‌رسێ پێكهاته له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌بنای ئێرانی له زاری ڕه‌سوول ئه‌لرازی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی ئێسته جارێكی تر پۆستیان پێ نابه‌خشرێته‌وه، خه‌ڵكی وڵات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه كه هاوكێشه و شێوه‌ی نوێ بێته نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به گفتوگۆ و دانوستاندنی چڕ و پڕه، تا له نێوان لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان متمانه به كه‌سه نوێكان بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان بپارێزن و نه‌بن به سه‌رچاوه‌ی گرفت و كێشه بۆ پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و خواست و ویسته زۆره‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕینی شێوه و ڕووخساره‌كان، به‌ڵام به‌هێزترین ئه‌گه‌ر له‌لای هێزه سیاسییه‌كانی شیعه بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو، زۆرێك له لایه‌نه‌كانی شیعه دژی مانه‌وه‌ی كازمین له پۆسته‌كه‌ی بۆ خولێكی تر، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه و ململانێ و قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ری زۆره كه پۆسته‌كه‌ی خۆی یان پۆستێكی تری باڵا له حكوومه‌تی نوێی عێراق وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ڕه‌وتی سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنن، ده‌یانه‌وێ كه‌سێكی نوێ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق بگرێته ده‌ست، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری نه‌توانینی ئه‌و كاره، به‌لایانه‌وه باشتره كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به حه‌یده‌ر عه‌بادی بده‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو دوو بژاره‌یان له‌به‌رده‌م بێت، كه یه‌كه‌میان مانه‌وه‌ی كازمی بێ له پۆسته‌كه‌ی و دووه‌میشیان هاتنه‌وه‌ی عه‌بادی بێت جارێكی تر بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست و به‌رهه‌ڵستی له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ حوكم بریتین له كورد و سوننه، چونكه هیچ یه‌كێك له‌و دوو پێكهاته له سه‌رده‌می حوكمی عه‌بادی ڕازی نین و به توندی دژی بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی عه‌بادییه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه له كاتی شه‌ڕی داعش به تایبه‌تی.
جیا له عه‌بادی، بژاره‌یه‌كی تر له نێو لایه‌نه‌كانی شیعه بوونی هه‌یه، كه ئه‌ویش بوونه‌وه‌ی نووری مالیكییه به سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ، به‌ڵام ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نییه و به ته‌واوی قورسه، به‌هۆی ناكۆكی و كێشه تونده‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، تاكه ڕێی بوونه‌وه‌ی مالیكی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بریتییه له سازشكردن بۆ سه‌در و قبووڵكردنی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی، ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نییه، به‌هۆی لووتبه‌رزی سیاسییه‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌در و مالیكی چه‌ندان ساڵه نایانه‌وێ سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن و به توندی دژی یه‌كتر وه‌ستانه‌وه، جیا له‌وانه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكوومه‌تی عه‌بادی و ئه‌سعه‌د عێدانی و وه‌زیری پێشووی بازرگانی، بژاره و پاڵێوراوی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقن.
پێوه‌ست به كورد و دیارییكردنی پۆستی سه‌ركۆماره‌وه، به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری ئێسته هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه، تا خولێكی تر له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، به‌ڵام پارتی دیموكراتیی كوردستان به ته‌واوی به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌یش دا، هه‌ریه‌ك له عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و حیكمه‌ت محه‌مه‌د كه‌ریم ناسراو به مه‌لا به‌ختیار، دوو به‌هێزترین كاندیدن كه شوێنی به‌رهه‌م ساڵح بگرنه‌وه، ڕۆژنامه ئێرانییه‌كه باسی له‌وه‌یش كردووه، كه هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێسته و هۆشیار زێباری سه‌ركرده له پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵێوراون بۆ سه‌ركۆمار، وه‌ك كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیش سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كێبه‌ركێدایه له نێو پاڵێوراوه‌كان.
له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه پشكی سوننه‌یه حه‌وت كاندیدی به‌هێز هه‌ن كه شوێنی حه‌لبووسی بگرنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه پارێزگاری ئه‌نبار عه‌لی فه‌رحانه، هاوكات وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده محه‌مه‌د ته‌میم و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم یه‌حیا محه‌مه‌د، وه‌زیری كشتوكاڵ فه‌لاح زێدان، خالید عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری، سابت ئه‌لعه‌باسی و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی ئه‌وانه‌ن كه ململانێ له‌سه‌ر سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، ئه‌م كاندیدانه‌یش تا ئێسته چانسی وه‌رگرتنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆیان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، پرسه‌كه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ناوخۆی سێ پێكهاته‌كه و دواتر هه‌ر سێ پێكهاته‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ستاوه‌ته‌وه.