وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی خشتەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بڵاو كردەوە و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەم دووی كانوونی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری باسی لەوەش كردووە، سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێك ئەمڕۆ پشووی فەرمی بانكەكانە بەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەی ئەو بانكانەی تایبەتن بە مووچەی وەزارەتی تەندروستی كراوە دەبن.